وەزیری ناوخۆ: تەقەكردن لەبارەگاكان پێچەوانەی سیاسەتی حكومەتی هەرێمە

97 جار خوێندراوەتەوە کات07:38 بەروار21-09-2019
وەزیری ناوخۆ: تەقەكردن لەبارەگاكان پێچەوانەی سیاسەتی حكومەتی هەرێمە
راچڵەكین 

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" تەقەكردن لە بارەگاكان پێچەوانەی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە".

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" تەقەكردن لە بارەگاكان پێچەوانەی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، ئەوانەشی ئەو كارە دەكەن رووبەرووی یاسا دەبنەوە".

سەبارەت بە رێگری كردن لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بازگەی سماقوڵی، وەزیری ناوخۆی وتی" رووداوەكەی سماقولی هیچ دەستێكی لە پشتەوە نەبووە و رووداوێكی نەخوازراو بووە، پرسەكەش چارەسەر دەبێت".

 وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد"گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكوومییەكان بەردەوام دەبن و تەواوی ئاستەكان هەر لە بەڕێوەبەرانی گشتی و قائیمقام و بەڕێوەبەری شارەدێكان دەگرێتەوە و بە گوێرەی پێویست گۆڕانكاری تێیاندا دەكرێت".