بڕ و جۆری بەشە خۆراكی هاوڵاتیان زیاد دەكرێت

709 جار خوێندراوەتەوە کات08:16 بەروار21-09-2019
بڕ و جۆری بەشە خۆراكی هاوڵاتیان زیاد دەكرێت
راچڵەكین

بەرێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی رایدەگەیەنێت"بڕی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان زیادی كردووە" وەزارەتی بازرگانی عیراق-یش رایگەیاند"10 جۆر خۆراك دابەشدەكرێت".

شەوكەت محەمەد بەرێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی بە(راچڵەكین)ی راگەیاند"پێشتر لە ماوەی ساڵێكدا تەنها شەش بەشەخۆراك دەدرا بە هاوڵاتیان، بەڵام ئەمساڵ هەشت بەشەخۆراك دراوە و چاوەڕوان دەكرێت بەشەخۆراكی دیكەش دابەشبكرێت".

وتیشی"ئەو خۆراكانی بەدەستمان دەگات، سێ‌ جار پشكنینی  بۆ دەكرێت و كوالیتیان زۆر باشە و گونجاوە بۆ خواردن".

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی بارزگانی عێراق رایگەیاند"بەم نزیكانە ١٠ جۆر خۆراك دەگەیەنرێتە بریكارەكان بۆ ئەوەی دابەشی بكەن".

جێگەی ئاماژە بۆكردنە، بەهۆی شەڕی داعش و كورتهێنانی بوودجەی عیراق، لە ساڵی 2015 وە بڕ و جۆری بەشەخۆراكی هاوڵاتیان كەمبووەوە و تەنها رۆن،ئارد، شەكر و برنج دابەش دەكرێت.