ئەو كەسانەی تەقەیان لە كۆمیتەی یەكێتی كرد دەستگیر كران

1711 جار خوێندراوەتەوە کات10:10 بەروار21-09-2019
 ئەو كەسانەی تەقەیان لە كۆمیتەی یەكێتی كرد دەستگیر كران

راچڵەكین ـ

ئەو كەسانەی تەقەیان لە كۆمیتەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد لە شاری هەولێر، دەستگیر كران.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی شاری هەولێر كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (راچڵەكین)ی راگەیاند"لە لایەن هێزی هاوبەشی پۆلیس و ئاسایش، ئەو كەسانە دەستگیر كران كە شەوی رابردوو تەقەیان لە كۆمیتەی یەكێتی كرد".

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (راچڵەكین) پەیوەندیكرد بە عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری هەولێر و ناوبراو رەتی كردەوە هیچ كەسێكیان دەستگیر كردبێت و وتی"لای ئێمە هیچ كەسێك دەستگیر نەكراوە".

شەوی رابردوو لە شاری هەولێر تەقە لە كۆمیتەی چوار و پێنج یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرا.