بنچینەی مێژوویی دابونەریتەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیری

141 جار خوێندراوەتەوە کات12:59 بەروار22-09-2019
بنچینەی مێژوویی دابونەریتەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیری
ڕاچڵەکین-

لە رۆژگاری ئەمڕۆدا، زۆرێک لە داب و نەریتەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیری وەک خۆیان ماونەتەوە، بەڵام زۆربەمان لە واتا و چیرۆکی راستەقینەی پشت ئەو نەریتانە ئاگار نین.

زۆرێک لەو نەریتانە، لە سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاستەوە سەریان هەڵداوە و پەیوەندییان بە بارودۆخی سەختی ژیانی ئەو کاتەوە هەیە. ئەو رێورەسمانەی لەمڕۆدا تەنها بۆ خۆشی و شادی ئەنجامدەدرێن لە راستیدا مەبەستی زۆر تایبەتیان هەبووە.

Image result for bouquet bride

چەپکە گوڵی دەستی بوک
چەپکی گوڵی بوکێنی بە چەندین رەنگ و جۆر و قەبارەی جیاواز دروستدەکرێت و زۆرجار بە نرخی گرانبەها دەفرۆشرێت. لەمڕۆدا ئەو چەپکە تەنها بۆ جوانییە، بەڵام لە سەدەکانی ناوڕاستدا و لە کاتێکدا کە گەرماو و خۆشۆردن دەگمەن بوو، بوک چەپکێک گوڵی هەڵدەگرت بۆ شاردنەوەی بۆنی جەستەی.

Image result for cutting into a cake

شکاندنی کێکەکە
کێکێکی رازاوە و رەنگاورەنگ دەبێت لە هەموو ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا هەبێت. شکاندنی کێکەکە لە لایەن بوک و زاواوە بە ساتێکی گرنگ دادەنرێت و ئامادەبووان بە چەپڵەڕێزان خۆشی خۆیان دەردەبڕن. بەڵام ئەم نەریتە بنچینەیەکی هێندە خۆشی نییە. لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی رۆمیدا، شکاندی کێک هێمایەک بوو بۆ شکاندنی پەردەی کچێنی.

Image result for bride and groom standing

بوک لای چەپەوە دەوەستێت
بە پێی نەریت، زاوا لە وێنە و ئاهەنگەکاندا دەبێت لای دەستە راستەوە بووەستێت و بوکەکەش بکەوێتە لای دەستە چەپەوە. مەبەستی ئەم شێوە وەستانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی زاوا دەبوایە بەردەوام دەستی راستی بەتاڵ بووایە بۆ دەرهێنانی شمشێرەکەی لە کاتی هەر مەترسییەکدا.

Image result for bride veil

تارای بوکێنی
لەمڕۆدا تارای بوکێنی بە چەندین ستایل و مۆدێلی جۆراوجۆر بەردەستە بە بەشێکی سەرنجڕاکێشی جلی بوکێنی دادەنرێت. چەند سەدەیەک لەمەوبەر لە رۆژئاوا (و تا ئێستاش لە چەندین وڵاتی جیهان) هاوسەرگیری لە لایەن خانەوادەوە رێکدەخرا و بوک و زاوا تا رۆژی هاوسەرگیری یەکترییان نەدەبینی.  مەبەستی تارای بوکێنی شاردنەوەی روخساری بوکەکە بوو بۆ رێگریکردن لە پەشیمانبوونەوەی زاوا پێش ئەنجامدانی رێورەسی مارەبڕین.

Image result for bride covering her eyes

شەوی پێش هاوسەرگیری نابێت زاوا بوک ببینێت
لەمڕۆدا دەوترێت بۆ هێنانی بەختی باشە، بەڵام بنچینەی ئەم نەریتەش بە هەمان شێوەی تاراکە رێگریکردنە لە پەشیمانبوونەوەی زاوا پێش مارەبڕین.