مووچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەشدەكرێت

378 جار خوێندراوەتەوە کات08:52 بەروار22-09-2019
مووچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەشدەكرێت

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابوری، بەردەوامی دەدات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كە وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 22-9-2019 و سبەینێ‌ دووشەممە 23-9-2019،  مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان، جگە لەخانەنشینی دابەشدەكرێت.