بومەلەرزە ئەم ناوچەیەی هەرێمی هەژاند

312 جار خوێندراوەتەوە کات09:30 بەروار22-09-2019
بومەلەرزە ئەم ناوچەیەی هەرێمی هەژاند
راچڵەكین ـ

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.3 پلە بە پێوەری رێختەر شاری خانەقینی هەژاندوە.

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" شەوی رابردوو کاتژمێر 1:39 خولەک بەکاتی هەولێر، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.3 پلە بەپێوەری رێختەر بەقوڵایی 11 کیلۆمەتر لە دوری 27 لە خانەقین روویداوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو" بومەلەرزەکە لە هەندێک شوێنی خانەقین و ناوچەکە هەستپێکراوە".