له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا خانمان چاوه‌ڕێی ئه‌م 10 ڕه‌فتاره‌ له‌ پیاوان ده‌كه‌ن

2431 جار خوێندراوەتەوە کات09:06 بەروار29-09-2019
له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا خانمان چاوه‌ڕێی ئه‌م 10 ڕه‌فتاره‌ له‌ پیاوان ده‌كه‌ن

ڕاچڵه‌كین-

تۆی پیاو ئه‌گه‌ر پێت باش بێت یان خراپ خانمێك كاتێك ده‌كه‌وێته‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵت ئاره‌زووی ئه‌م ڕه‌فتار و كاردانه‌وانه‌ ده‌كات له‌ تۆدا هه‌بێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی دڵی ئه‌و خانمه‌ی‌ ده‌ته‌وێت تۆش ده‌توانیت سوودی لێ ببینیت.

1-چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ لێده‌كات ڕاستگۆ بیت، چونكه‌ خانمان ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ناكه‌ن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێك بكه‌ن كه‌ متمانه‌یان پێی نیه‌.

2-چاوه‌ڕێ ده‌كات كه‌سێكی خاكی بیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی له‌خۆبایی ئه‌سته‌م و پڕ كێشه‌یه‌ .

3-ئه‌گه‌ر چی خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یان گرنگی به‌خۆی بدات به‌ڵام نه‌گاته‌ ئاستێك زیادده‌ ڕه‌وی تیا بكرێت.

4-چاوه‌ڕێی یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌ تۆ ده‌كات له‌ هه‌موو بابه‌تێكدا.

5-ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌واوی هه‌سته‌كانت له‌باریه‌وه‌ بیڵێیت و ده‌ری ببڕیت.

6-ته‌واوی هه‌وڵی خۆت بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ وابكه‌یت سه‌رسام بێت پێت و نرخی بزانیت.

7-خانمان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ له‌ پیاوان ده‌كه‌ن كار بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ون و هیواكانیان و پاڵپشتی ئه‌و خانمه‌ش بكه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هاوسه‌ری.

8-پیاو ده‌ری بخات كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشی ده‌وێت بۆی گرنگه‌.

9-دڵت گه‌وره‌ بێت و ڕه‌زیل نه‌بیت.

10- ئافره‌ت چاوه‌ڕێ ده‌كات له‌و پیاوه‌ی‌ خۆشی ده‌وێت نرخی خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی‌ بزانێت.