حەمكۆ لەبارەی دۆسێیەكەی قسەی خۆی كرد

30085 جار خوێندراوەتەوە کات02:19 بەروار30-09-2019
حەمكۆ لەبارەی دۆسێیەكەی قسەی خۆی كرد
راچڵەكین-

هونەرمەندی بواری كۆمیدیا" حەمكۆ" دەڵێت، ئەو كچەی سكاڵای لەسەر تۆمار كردووە، پیشتر "بە رەزامەندی خۆی سێكسم لەگەڵ كردووە."

"س" ئەو كچەی كە سكاڵای لەسەر هونەرمەند حەمكۆ تۆماركردووە بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەری بە ناوی هاوسەرگیری و فێڵ لێكردنی، لە ئیفادەكەیدا لای پۆلیسی هەولێر وتوویەتی"سەرەتا پەیوەندیەكی ئاساییمان هەبوو، دواتر پەیوەندیەكەمان گۆڕا بۆ خۆشەویستی و چەندین جار لە دەرەوە و لەناو ماڵەكەی حەمكۆشدا یەكمان بینیوە.گ

ئاماژەی بەوەشكردووە"لە شەوی سەری ساڵدا چووینە ماڵی حەمكۆ لەوێ كچەكانیشی لێبوون، ئێمە خواردمانەوەو منیش بەهۆی كاریگەری خواردنەوەكەوە ئاگام لە خۆم نەما، كاتێك بەیانی خەبەرم بووەوە لە ژووری نوستنەكە بووم و كچێنیشم لە دەستدابوو."

ئاشكراشیكردووە: "هەرچەندە حەمكۆ بردمی بۆ لای چەند پزیشكێكی پسپۆڕی ژنان، بەڵام هەموویان دڵنیایان كردینەوە لەوەی كچێنیم لەدەستداوە، ئەو شەوە حەمكۆ كچێنی منی برد و بەڵێنی پێدام هاوسەرگیریم لەگەڵدا بكات، بەڵام دواتر راستی نەكرد و لەگەڵ كەسێكی دیكە هاوسەرگیری كرد بۆیە سكاڵام لەسەر تۆماركردووە."

حەمكۆ لەو بارەیەوە راگەیاندووە:" ئێمە پەیوەندی خۆشەویستیمان هەبووە، بەڵام ئەو شەوە بە رەزامەندی خۆی سێكسم لەگەڵ كردووە، هەرچەندە خوێنێكی كاڵم بینی، بەڵام ئەو هەشت مانگ پێشتر پەیوەندی لەگەڵ كوڕێكی دیكە هەبووە و گومان دەكەم لەگەڵ كەسێكی دیكە خەوتبێت." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

دەشڵێت: "بەڵێنی هاوسەرگیریم بە (س) دابوو، بەڵام كەسوكارەكەی خۆی رازی نەبوون لەسەر هاوسەرگیریەكە."

رۆژی 23-9-2019، پۆلیسی هەولێر " حەمكۆ"یان بەپێی ماددەی 395 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیر كرد.

بەپێی ماددەی 395ی یاسای سزادانی عیراقی بێت، هەر كەسێك بەڵێنی هاوسەرگیری بەكچێك بدات و دواتر پەشیمان بێتەوە، یاخود لەژێر سێبەری ئەو بەڵێنەدا سێسكی لەگەڵدا بكات و دواتر بەڵێنەكەی نەباتەسەر، بەو مەرجەی كچەكە تەمەنی لە 18 ساڵ بەرەو سەرەوە بێت ئەوا، كەسەكە بە ( 24 كاتكۆ تا 5 ساڵ سزا دەدرێت) بەگوێرەی بارودۆخی تۆمەتەكەی.

حەمكۆ، تائێستا سێجار هاوسەرگیری كردووە، كە هاوسەری دووەمی لەگەڵ خانمێكی بەڕازیلی بوو بەناوی رۆبێرتا رۆچە و منداڵێكیشیان بەناوی تۆماس هەبووە.