فەیسبوک ئەم تایبەتمەندییەی دەشارێتەوە

238 جار خوێندراوەتەوە کات10:53 بەروار30-09-2019
فەیسبوک ئەم تایبەتمەندییەی دەشارێتەوە

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

لە ئێستادا فەیسبوک سەرقاڵی تاقیکردنەوەیەکە کە هەڵدەستێت بە شاردنەوەی ژمارەی لایکی سەر پۆستێک لەلای کەسانی بەرانبەر.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی تێک کرانچ، لەماوەیەکی نزیکدا فەیسبوک ژمارەی لایکی سەر پۆستەکان دەشارێتەوەو تەنیا رێگە بە خاوەنی پۆستەکە دەدات بیبینێت ئەمەش لە بەرانبەر ئەوەی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە رووبەڕووی خەفەت و کێشە بوونەتەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، زۆرینە پێیان وایە نەهانی لایک بۆ پۆستەکانیان دەبێتە مایەی بێزاریی و رووبەڕووی خەفەت دەبنەوە، هەربۆیە فەیسبوک دەیەوێت ئەو خەمە بڕەوێنێتەوە.

لە کۆتایشدا ئاماژە بەوەشکراوە، فەیسبوک لە ئوستوڕالیا شاردنەوەی ئەو تایبەتمەندییەی کاراکردووەو هەنگاو بە هەنگاو بۆ هەموو جیهان بەردەستیدەخات.

Facebook Hides Likes

نمونەیەک لەو کارە