هونه‌رمه‌ندێكی كورد سزای‌ له‌ سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

12907 جار خوێندراوەتەوە کات07:57 بەروار02-10-2019
هونه‌رمه‌ندێكی كورد سزای‌ له‌ سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا

ڕاچڵه‌كین 

دادگای شۆڕشی ئێران سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان موحسن لوڕستانیدا سه‌پاند.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ‌ 2-9-2019، دادگای شۆڕشی ئێران به‌ تۆمه‌تی "بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌ساد له‌سه‌ر زه‌وی" سزای له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر گۆرانیبێژی كوردی شاری كرماشان موحسین لوڕستانیدا سه‌پاند.

دادگای ئێران روونی نه‌كردۆته‌وه مه‌به‌ست له‌ " بڵاوكردنه‌وه‌ فه‌ساد له‌سه‌ر زه‌وی" چیه‌.

زۆربه‌ی گروپه‌ كوردییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیلیگرام پشتیوانیان بۆ ئه‌و گۆرانیبێژه‌ كورده‌ ده‌ربڕیووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن"له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی لوڕستانی ئه‌و سزایه‌ دراوه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ موحسین لوڕستانی، له‌زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی باس له‌زیندان و له‌سێداره‌دان ده‌كات.