ئاگرین داوای لێبوردن ده‌كات

2547 جار خوێندراوەتەوە کات09:56 بەروار02-10-2019
ئاگرین داوای لێبوردن ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

كوڕه‌ گۆرانیبێژ ئاگرین له‌ڕێی په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی تایبه‌تی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوای لێبوردنی كرد.

ئاگرین له‌ پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" سڵاو و خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەك ماوەی چەند ساڵێكە من بەكارهێنەری (سۆشیاڵ میدیا)م وەكو هەر یەكێك لە ئێوە، هەر پێگەیەك كە بەكارمهێناوە جێگەی دڵخۆشی و خەمباریم بووە و كەسم تێیدا ناسیوە و كەسم تێیدا لە دەستداوە، كەسانێك منیان تێیدا خۆشویست و كەسانێك ڕقیان لێم بووەوە لە هەر گۆشەیەكەوە تەماشا بكەم كاریگەری ئەرێنی و نەرێنی هەبووە بۆم"

ده‌شڵێت" بەڵام هەستدەكەم بەشێك لە ژیانم وردە وردە جێ ئەمێنێت، هەستدەكەم ئێرە وردە وردە ئەتگۆڕێ بۆ ئەو كەسەی كە دەیەوێ نەك ئەوەی كە پێویستە بۆیە لە ئێستادا بڕیارم داوە كە بە هەموو توانامەوە بۆ ماوەیەكی نادیار دووربكەومەوە لە پێگەكانی وەكو (فەیسبووك،ئینستاگرام،سناپچات) بەردەوام ئەبم لە كاری هونەری بەڵام بە ڕێگەیەكی تر
هیوادارم نەیەمەوە ناو ئەم دونیایە"

له‌ كۆتایدا ئه‌م گه‌نجه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ده‌ڵێت" داوای لێبوردن لە گوێگرانم ئەكەم كە لە ڕێگەی ئەم پێگانەوە گوێیان لێگرتووم و ناسیویانم و بەرهەكانم لە ڕێگەی چانێڵی یوتیوبی تایبەتیمەوە بڵاودەكەمەوە لەمەودوا وە داوای لێبوردن لە هەر كەسێك دەكەم كە لەڕێگەی ئەم پێگانەوە دڵیان لێم ڕەنجاوە"

ئاگرین یه‌كێكه‌ له‌و گه‌نجانه‌ی‌ به‌م دواییانه‌ وه‌ك كه‌سێكی به‌هره‌مه‌ند و ده‌نگ خۆش ده‌ركه‌وت و دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌ كه‌ناڵی كوردماكس به‌شێكی زۆر له‌ هه‌واداره‌كانی ڕه‌خنه‌ی‌ زۆریان لێگرت .