ئینستاگرام گۆڕا

98 جار خوێندراوەتەوە کات08:48 بەروار03-10-2019
ئینستاگرام گۆڕا


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

لە کۆتایدا و بەشێوەیەکی فەرمی، ئینستاگرام دۆخی تاریکیی واتە (Dark Mode)ی بۆ بەکارهێنەرانی بەرنامەکەی بەردەستخست.

لە رێگەی بلۆگەری خۆیانەوە ئینستاگرام رایگەیاندووە کە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەتوانن لە رێگەی نوێکردنەوەی بەرنامەکەیانەوە وەشانی کۆتایی ئینستاگرامیان پێبگات کە دۆخی تاریکیی بۆ زیادکراوە.

لە ئێستاشدا تایبەتمەندیی دۆخی تاریکیی بۆ زۆرێک لە بەرنامە بەناوبانگەکان زیادکراوە وەک پێویستییەک دادەنرێت، چونکە چاوی بەکارهێنەرانیان دەپارێزێت لە تیشکی زیانبەخش و وایلێدەکات گونجاوی دەکات بۆ بەکارهێنان.

بۆ بوون بە خاوەنی ئەو تایبەتمەندییەش پێویستە بەرنامەکە بگۆڕدرێت بۆ دوایین وەشان.



وێنەیەک لە تایبەتمەندییەکە