ڤیدیۆ: منداڵێك له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ ئاگر به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ ده‌نرێت

3569 جار خوێندراوەتەوە کات09:51 بەروار03-10-2019
ڤیدیۆ: منداڵێك له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ ئاگر به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ ده‌نرێت

ڕاچڵه‌كین-

دوای ده‌ستگیر كردنی باوكی ئه‌و منداڵه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا ڤیدیۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه‌ كاتێك ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ ده‌دا له‌ وڵاتی سعودیه‌، ڤیدیۆیه‌كی پیاوێكی دیكه‌ی سعودی بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئازاری منداڵه‌كه‌ی‌ ده‌دات و چه‌رخ ده‌نێت به‌ قۆڵیه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی توڕه‌ كردوه‌.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت پیاوێك ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ منداڵه‌ ته‌مه‌ن 7 ساڵه‌كه‌ی‌ ده‌دات و له‌ڕێی چه‌رخه‌وه‌ هه‌وڵی سوتاندنی چه‌ند به‌شێكی جه‌سته‌ی‌ ده‌دات.

له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ هاشتاگی#ئه‌و منداڵه‌ له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ڕزگار بكه‌ن بووه‌ دواین بڵاوترین هاشتاگ له‌ تویته‌ر، ئه‌مه‌ وایكرد ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سعودیه‌ به‌دوای باوكی ئه‌م منداڵه‌دا بگه‌ڕێن و ده‌ستگیركرا بۆ ئه‌وه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ شه‌كه‌نجه‌ی‌ منداڵه‌كه‌یداوه‌.