له‌ ترسی خۆی گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

8934 جار خوێندراوەتەوە کات10:27 بەروار03-10-2019
له‌ ترسی خۆی گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

ڕاچڵه‌كین-

خانمێك دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ڕێی ماكیاجه‌وه‌ شێوه‌ی‌ ڕوخساری خۆی بۆ زۆمبی گۆڕی به‌ په‌له‌ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌ "فۆكس نیوز" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ ئافره‌تێكی سه‌ماكه‌ر به‌ناوی "جای فیرز" ماوه‌ی‌ سێ كاتژمێر سه‌رقاڵی ماكیاجكردن بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شێوه‌ی‌ ڕوخساری بكاته‌ زۆمبی به‌ڵام كاتێك شێوه‌ی‌ خۆی بینیوه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ شێوه‌ی‌ خۆی ترساوه‌ به‌ په‌له‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ هه‌مان ڕۆژدا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی بۆ خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ بڵاویكردۆته‌وه‌ ساڵانه‌ 40 ملیۆن كه‌س له‌ ئه‌مه‌ریكا توشی حاڵه‌تی ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن.