ڤیدیۆ: له‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچوان عاشقی یه‌كتر بوون و هاوسه‌رگیریان كرد

6623 جار خوێندراوەتەوە کات10:52 بەروار03-10-2019
ڤیدیۆ: له‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچوان عاشقی یه‌كتر بوون و هاوسه‌رگیریان كرد

ڕاچڵه‌كین-

هیشام ته‌مه‌نی 65 ساڵه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سوعاد ی ته‌مه‌ن 81 ساڵ كرد له‌ خانه‌یه‌كی به‌ساڵاچوان له‌ فه‌ڵه‌ستین.

ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ فه‌ڵه‌ستینین و ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌ خۆشه‌ویستی ته‌مه‌ن نازانێت، دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ خانه‌ی به‌ساڵاچوان یه‌كتریان ناسیوه‌ هاوسه‌رگیریان كردووه‌، ئه‌م خانمه‌ ئه‌مه‌ سێهه‌م جاریه‌تی هاوسه‌رگیری بكات و پاشناوی خۆی بگۆڕێت. 

هیشام ده‌ڵێت" ئه‌م خانمه‌ی‌ من هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ كردوه‌ ئافره‌تێكی خوێنده‌واره‌ و ته‌مه‌نێك به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگا بووه‌ و ئێمه‌ یه‌كترمان خۆشویست و هاوسه‌رگیریمان كرد"