ڤیدیۆ: كازم ساهیر گۆرانی به‌سه‌ر گه‌نجانی عێراقدا ده‌ڵێت

382 جار خوێندراوەتەوە کات11:08 بەروار03-10-2019
ڤیدیۆ: كازم ساهیر گۆرانی به‌سه‌ر گه‌نجانی عێراقدا ده‌ڵێت

ڕاچڵه‌كین-

هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی "كازم ساهیر" له‌ڕێی  ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا به‌سه‌ر گه‌نجانی عێراق گۆرانی ده‌ڵێت.

كازم پشتگیری له‌ گه‌نجانی عێراق ده‌كات كه‌ ئازا و چاونه‌ترسن و ئه‌م په‌یامه‌ی‌ ئه‌م ئه‌ستێره‌ عێراقیه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ گرژی زۆر كه‌وتۆته‌ ناو زۆرینه‌ی‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق و گه‌نجان چینی سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ره‌كانن.

به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، زیاتر له‌ 10 كه‌س به‌هۆی‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ بڵاوپێكردنی خۆپیشانده‌ران كوژراون و ده‌یانی‌ تریش برینداربوون.