به‌وێنه‌... مریام فارس خانمان له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

486 جار خوێندراوەتەوە کات08:02 بەروار05-10-2019
به‌وێنه‌... مریام فارس خانمان له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

له‌ مانگی تایبه‌ت به‌ هۆشیار كردنه‌وه‌ی‌ خانمان له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی "مریام فارس" نوێترین وێنه‌ی‌ خۆی له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاوكرده‌وه‌.

مه‌به‌ستی ئه‌م خانمه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كه‌ی‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ خانمانه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك و داوا ده‌كات له‌ كاتی هه‌ستكردن به‌ نیشانه‌كانی سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن بۆ دیاریكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت بن.

مریام له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی‌ نوسیویه‌تی " مانگی ئۆكتۆبه‌ر مانگی هۆشیاركردنه‌وه‌یه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك و ساڵانه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌یه‌ ده‌ست پێده‌كات بۆ زانینی زانیاری له‌باره‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر و ڕێژه‌ی‌ چاكبونه‌وه‌ له‌م نه‌خۆشیه‌ زۆر به‌رزه‌ ئه‌گه‌ر زوو ده‌ستنیشان بكرێت"