ئەپڵ بەکارهێنەرانی ئایفۆن 11 ئاگاداردەکاتەوە

805 جار خوێندراوەتەوە کات08:27 بەروار05-10-2019
ئەپڵ بەکارهێنەرانی ئایفۆن 11 ئاگاداردەکاتەوە


ڕاچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

کۆمپانیای ئەپڵ لە رێگەی راگەیاندراوێکیانەوە بەکارهێنەرانی مۆبایلە تازەکەی ئایفۆن ئاگاداردەکەنەوە لەکاتی گۆڕینی بەشێکی ئەو ئامێرانەیان.

وەک ئاشکرایە سەرەتای مانگی رابردوو کۆمپانیای ئەپڵ چەند جۆرێکی جیاوازی مۆبایلی ئایفۆن 11ی راگەیاند.

لەوبارەیەوە کۆمپانیاکە راگەیاند کەوا هەرکاتێک بەکارهێنەر شاشەی ئایفۆنە ١١ ـکەی شکا ئەوا لەکاتی گۆڕینی دا بە هەر جۆرێک یاخود کوالێتی نزمتر ئەوا ئاگادارکردنەوەی کۆمپانیاکەی بۆ دێت.

هەروەها ئاماژەش بەوەدراوە کاتێک شاشەکەی بگۆڕدرێت بۆ نزمتر ئەوا ئایفۆنەکە هەندێک تایبەتمەندی لەدەست دەدات و دەبێتە هۆی دروستکردنی کێشە بۆ تایبەتمەندییەکانی دیکەی ناو مۆبایلەکە.