فیلمی نوێی "جۆکەر": ترسناک و توندوتیژ بەڵام ناوازە!

111 جار خوێندراوەتەوە کات09:22 بەروار05-10-2019
فیلمی نوێی

ڕاچڵەکین-

فیلمی جۆکەر پاش چاوەڕوانییەک درێژی 
هەواداران و دەنگۆیەکی زۆر هەینی رابردوو لە سینەمانکانی جیهاندا پەخشکرا،  بینەران سەرسامن بە ئاستی فیلمەکە بەڵام بینەرێکی زۆر توشی شۆک بوون


لە فیلمەکەدا خواکین فینیکس رۆلی جۆکەر دەبینێت کە کارەکتەری سەرەکییە. جۆکەر سەرەتا وەک هونەرمەندێکی بواری کۆمیدی دەستپێدەکات بەڵام لە بوارەکەیدا شکست دەهێنێت و بەهۆی توشبونی بە نەخۆشی دەرونییەوە دەست دەداتە تاوان و دەبێتە یەکێک لە مەترسیدارترین تاوانبارەکانی شاری گۆتام.

Related image

پاش نمایشکردنی فیلەمەکە لە سینەماکانی جیهان، چەندین بینەری ئەو فیلمە لە سۆشیال میدیا نیگەرانی خۆیان بۆ ئاستی ترسناکی و توندوتیژی ئەو فیلمە دەربڕی و هەندێکیان تەنانەت پێش تەواوبوونی فیلمەکە سینەماکانیان بەجێشتووە.

بەرکارهێنەر لە تویتەر نوسیبووی، "لە فیلمی جۆکەر چوومە دەرەوە. ئەم فیلمە رابگرن! کار دەکاتە سەر ساکۆلۆژیا!"

بەکارهێنەرێکی دیکە وتی، "هەرگیز فیلمم جێنەهێشتووە، بەڵام ئەمەیانم بەجێهێشت!"

فیلەمکە لە دەرهێنان و نوسینی تۆد فیلیفسە و باکگراوند و کاراکتەرەکانی لەسەر کتێبە کۆمیکییەکانی DC دانراون. درێژی فیلمەکە نزیکەی دوو کاتژێرە و تا ئێستا زیاد لە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری پەیدا کردووە.

Interesting: Both Phoenix and director Todd Phillips have defended the film, with the actor saying he trusts audiences to know the difference between right and wrong