به‌وێنه‌.. شارا بیری ئه‌م كه‌سه‌ ده‌كات

7624 جار خوێندراوەتەوە کات09:28 بەروار05-10-2019
به‌وێنه‌.. شارا بیری ئه‌م كه‌سه‌ ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ ڕاگه‌یاندنكار شارا ئیبراهیم له‌ڕێی ستۆری هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ئینستگرام  نوسیویه‌تی" باوكه‌ گیان بیرت ده‌كه‌م"
شارا چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا باوكی كۆچی دوایكردوه‌ و خه‌مباره‌ و ئاشكرای كردوه‌ كه‌ بیری باوكی ده‌كات.

ئه‌م خانمه‌ دوای كۆتای هاتنی پرۆگرامی شارا له‌ كه‌ناڵی كوردماكس له‌ هیچ كه‌ناڵێكی دیكه‌ ده‌رنه‌كه‌وتۆته‌وه‌ و له‌ كاری ڕاگه‌یاندن ونه‌ و تا ئێستاش ئاشكرای نه‌كردوه‌ بڕیار وایه‌ له‌ چ كه‌ناڵێك ده‌ربكه‌وێته‌وه‌.

شارا له‌دایكبووی ساڵی 1989 یه‌ له‌ شاری سلێمانی و هاوسه‌رگیری كردوه‌ و خاوه‌نی منداڵێكی كوڕه‌ و ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ وه‌ك ڕاگه‌یاندنكار ده‌ركه‌وتووه‌ و دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌ كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی دوو له‌ كه‌ناڵی كوردماكس ده‌ركه‌وت و دیارنیه‌ وێستگه‌ی‌ دواتری كاركردنی كوێ ده‌بێت.