10 ڕێگه‌ی‌ سروشتی بۆ لێكردنه‌وه‌ی‌ كلسی ددان

1989 جار خوێندراوەتەوە کات10:22 بەروار05-10-2019
10 ڕێگه‌ی‌ سروشتی بۆ لێكردنه‌وه‌ی‌ كلسی ددان

ڕاچڵه‌كین-

هه‌موان ئاره‌زووی ددانێكی سپی و پێكه‌نینێكی جوان ده‌كه‌ن، چه‌ندین ڕێگه‌ی‌ كیمیاوی هه‌یه‌ بۆ لێكردنه‌وه‌ی‌ كلسی ددان به‌ڵام ده‌توانیت به‌ 10 پێكهاته‌ی‌ سروشتی ددانه‌كانت سپی بكه‌یته‌وه‌.

1-بیكاربۆناتی سۆده‌:
یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌ سروشتیه‌كان ده‌كرێت بۆ لێكردنه‌وه‌ی‌ كلسی ددان سوودی لێ وه‌ربگیرێت و به‌كتریا و پێكهاته‌ زیان به‌خشه‌كانی ناو ده‌م له‌ناو ده‌بات، باشتر وایه‌ زیاتر له‌ سێ جار له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا به‌كارنه‌هێنرێت چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردن و هه‌ستیار بوونی ددان.

2-سركه‌ی‌ سێو:
به‌هۆی بوونی ترشی ئه‌سیتیك ئه‌سید له‌ناویدا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ترشه‌ به‌هێزه‌كان كه‌ توانای لێكردنه‌وه‌ی‌ كلسی ددانی هه‌یه‌ و ده‌كرێت له‌ڕێی غه‌رغه‌ره‌كردن به‌ گیراوه‌ی‌ سركه‌ی‌ سێو و ئاو ددانه‌كانت خاوێن بكه‌یته‌وه‌ و ناشبێت زیاده‌ ڕه‌وی له‌ به‌كارهێنانیدا بكرێت چونكه‌ زیان به‌ مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت.

3- زه‌یت:
ئه‌مه‌ زیاتر له‌ نه‌ریتی هندیه‌كان به‌كارده‌هێنرێت و باشترین جۆر زه‌یتی گوێزی هندیه‌ كه‌ ددانی پێ چه‌ور ده‌كرێت و چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی ددان ده‌كات و دژه‌ به‌كتریایه‌كی به‌هێزه‌.

4-خه‌ڵوز:
جۆرێك پاوده‌ری تایبه‌تی خه‌ڵوز كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سپی كردنه‌وه‌ی‌ ددان ده‌كرێت بۆ سپیكردنه‌وه‌ی‌ ددان به‌كاربهێنرێت.

5- توێكڵی میوه‌:
توێكڵی میوه‌ی‌ مۆز و پرته‌قاڵ و لیمۆ و سێو سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ لێكردنه‌وه‌ی‌ كلسی ددان.

6-ته‌ماته‌ و شلیك:
هه‌ریه‌ك له‌ ته‌ماته‌ و شلیك بڕێكی زۆر ڤیتامین سی یان تیادایه‌ وئه‌و ترشه‌ی‌ له‌ پێكهاته‌یاندا هه‌یه‌ یارمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ و له‌ناوبردنی به‌كتریای ناو ده‌م ده‌ده‌ن.

7-خوێ:
باشترین و سه‌لامه‌ت ترین ڕێگه‌ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ددان له‌ كلس خوێ یه‌، له‌گه‌ڵیشیدا چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی ناو ده‌م ده‌كات.

8-سێو:
بۆ به‌هێزكردن و سپیكردنه‌وه‌ی‌ ددان به‌سووده‌.

9-زه‌یتی گوێزی هندی:
به‌كتریای ناو ده‌م له‌ناو ده‌بات و ددان سپی ده‌كاته‌وه‌ ته‌نها بۆ ماوه‌ی‌ 15 خوله‌ك ئه‌م زه‌یته‌ به‌ ددانته‌وه‌ بهێڵه‌ره‌وه‌.

10-تۆوی كونجی:
ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر سپیكردنه‌وه‌ی‌ ددان.