تایبه‌ت به‌ پیاوان.. حه‌وت ڕێنمایی ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك خۆشه‌ویستی تۆی ڕه‌ت كرده‌وه‌

1273 جار خوێندراوەتەوە کات08:37 بەروار06-10-2019
تایبه‌ت به‌ پیاوان.. حه‌وت ڕێنمایی ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك خۆشه‌ویستی تۆی ڕه‌ت كرده‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌رازیلی كه‌ سه‌نته‌ری "سیبرای" بۆ توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتوه‌ كاتێك پیاوێك له‌ لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ هه‌ستێكی زۆر بێزاركه‌ر له‌لای دروست ده‌بێت و زۆر جار توشی دۆخێكی توڕه‌ی‌ و بێزاری توند ده‌بێت، ئه‌گه‌ر تۆی پیاو له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌ت ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌م حه‌وت ڕێنماییه‌ بۆتۆیه‌.

1-مافێكی سروشتی خۆیه‌تی:
ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانیت كاتێك ئه‌و تۆ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ مافێكی سروشتی خۆیه‌تی و هیچ ناچار نیه‌ بابه‌ته‌كه‌ قبوڵ بكات.

2-بیر له‌ هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌ی‌ بكه‌ره‌وه‌:
ڕه‌نگه‌ جۆرێك ڕه‌فتارت نواندبێت كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پێی قبوڵ نه‌بوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستی تۆی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌.

3- زۆر به‌سه‌ر خۆتدا هه‌ڵمه‌ده‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕازی بكه‌یت:
هه‌ندێك له‌ پیاوان به‌رده‌وام باس له‌ تایبه‌تمه‌ندی و كه‌سایه‌تی و ئازایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنجی ئافره‌تێك ڕابكێشن كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ به‌ڵام دواتر بابه‌ته‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رناچێت كه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كات.

4-ته‌نها بیر له‌ سێكس مه‌كه‌ره‌وه‌:
ئافره‌تان زۆر زیره‌كن له‌ ناسینه‌وه‌ی‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ كه‌ ئه‌وانیان ته‌نها بۆ سێكس ده‌وێت و زانستی ده‌رون ناسی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماندوه‌ هه‌ستی شه‌شه‌می خانمان بۆ ناسینه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌ به‌هێزه‌ و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پیاوێك ته‌نها له‌به‌ر سێكس ئه‌وانیان بوێت.

5-ڕه‌نگه‌ هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌ خۆی بێت نه‌ك تۆ:
هه‌ندێكحار هۆكاری تایبه‌ت هه‌یه‌ له‌ ژیانی ئافره‌ت كه‌ واده‌كات پیاوێك بۆ ژیانی ڕه‌ت بكاته‌وه‌ و پیاوان ده‌بێت له‌م بابه‌ته‌دا زیره‌ك بن.

6-دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌تێك له‌ یه‌ك كاتدا:
هیچ ئافره‌تێك به‌ پیاوێك ڕازی نابێت كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئافره‌تدا هه‌بێت له‌ یه‌ك كاتدا.

7- پیاوانه‌ بیر له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌:
ئه‌و پیاوانه‌ی‌ قبوڵی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ ئافره‌تێك ده‌كه‌ن و له‌ بابه‌ته‌كه‌ تێده‌گه‌ن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان ده‌كه‌ن پیاوانێكی به‌هێزن.