دایک و باوکی "جاکی جیهادی" داوای هاتنەوەی کوڕەکەیان دەکەن

10431 جار خوێندراوەتەوە کات06:40 بەروار07-10-2019
دایک و باوکی
ڕاچڵەکین-

ئەندامێکی پێشووی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی ناسراو بە "جاکی جیهادی" لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێی گرتوخانەیەکی سوریا دەرکەوت، دایک و باوکی داوا لە بەرپرسانی بریتانیا دەکەن بیگەڕێننەوە وڵاتی خۆی.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیل، جاک لێتسی تەمەن ٢٣ ساڵ و لەدایکبووی بریتانیا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێدا کە لە گرتوخانەیەکی هێزەکانی یەپەگە لە ناوچەیەکی باکوری سوریا تۆمارکراوە بە کورتی دەردەکەوێت.

Muslim convert Jack Letts, from Oxfordshire, has been pictured gaunt and lying on the floor in an overcrowded jail in northern Syria

لە ڤیدیۆکەدا دیارە کە جاک لە ژوورێکی قەرەباڵغدا لەگەڵ ئەندامانی دیکەی گیراوی داعش پاڵکەوتووە و لەرووی جەستەوە لاواز دەردەکەوێت.

دایک و باوکی جاک پاش بینینی وێنەکانی کوڕەکەیان داواکارن رێگەی پێ بدرێت بگەڕێتەوە بریتانیا و ئەگەر تاوانبارە لەڕێی دادگاوە بڕیاری لێ بدرێت.

Last night, his mother Sally Lane (pictured with husband John) pleaded for Letts to be allowed to return and face trial in this country so that he can be rescued from the conditions in which he is being held, but the Home Office has dismissed her plea
سالی و جۆن، دایک و باوکی جاک

سالی لێتس، دایکی جاک، رایگەیاند، "ئازاری دڵم دەدات کە کوڕەکەم بەو شێوەیە ببینم و نەتوانم هیچی بۆ بکەم."

جۆنی باوکیشی دەڵێت، "زۆر زەحمەتە بڕوانیتە وێنەیەکی ئەو کوڕەی کە خۆشتدەوێت و بۆ ماوەی ١٨ ساڵ بەخێوت کردبێت و بەو شێوەیە بە نیمچە ڕوتی لەسەر زەوییەکی کۆنکرێت پاڵکەوتبێت لەگەڵ کەسانی دیکەدا کە لە هەمان ناڕەحەتیدان. ئایا  ئەمە باشترین رێگای حکومەتە دیمۆکراسییەکەمانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کێشەیە؟"

جاک لە ساڵی ٢٠١٤دا پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە کرد و خۆی وەک "دوژمنێکی بریتانیا" ناساند. پاش پەیوەندی کردنی بە داعشەوە رەگەزنامەی شانشینی یەکگرتووی لێ سەندرایەوە.

جاک لە ساڵی ٢٠١٧ لە سۆشیاڵ میدیا رایگەیاند کە داعش رێکخراوێکی "نائیسلامییە" و پەیوەندییەکانی لەگەڵدا پچڕاندووە، پاشان لە لایەن چەکدارانی یەپەگە-ەوە دەستبەسەرکرا.

The 23-year-old had previously declared himself an 'enemy of Britain'