هیڵی ئینته‌رنێت له‌ عیراق ئاسایی بووه‌وه‌

37 جار خوێندراوەتەوە کات07:44 بەروار07-10-2019
هیڵی ئینته‌رنێت له‌ عیراق ئاسایی بووه‌وه‌

راچڵه‌كین

دوای‌ زیاتر له‌ پێنج رۆژ له‌ بڕینی هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت له‌ عیراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر جارێكی تر كه‌وته‌وه‌ كار.

به‌گوێره‌ی‌ كه‌ناڵی ئه‌لعیراقیه‌ی فه‌رمی، هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ عیراق ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ و كه‌وتۆته‌وه‌ كار.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، سه‌ره‌تایی ئه‌م مانگه‌ و دوای‌ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عیراق، به‌ بڕیاری‌ حكومه‌تی عیراق هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت وه‌ستێنران.