ئه‌م چوار پرسیاره‌ له‌ هیچ كه‌سێك مه‌كه‌

858 جار خوێندراوەتەوە کات08:36 بەروار07-10-2019
ئه‌م چوار پرسیاره‌ له‌ هیچ كه‌سێك مه‌كه‌

ڕاچڵه‌كین-

هه‌ندێكجار ئه‌و پرسیارانه‌ی‌ ئاڕاسته‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌مانی ده‌كه‌ین بێ مانا و ئازاربه‌خشه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی دۆخێكی نه‌شیاو و ئابڕوبه‌ر نه‌بیت باشتر وایه‌ ئه‌م چوار پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی‌ هیچ كه‌سێك نه‌كه‌یت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆریش لێت نزیك بێت.

1-بۆچی هاوسه‌رگیری ناكه‌یت؟
ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و زۆر بێزاركه‌ره‌ ئه‌م پرسیاره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی‌ هیچ كه‌سێكی مه‌كه‌.

2-دوگیانیت؟
ئه‌م پرسیاره‌ له‌ هیچ ئافره‌تێك مه‌كه‌ چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ كێشی زیادی كردبێت یان دووگیان بێت و له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تۆوه‌ نیه‌.

3-بۆ ئه‌وه‌نده‌ كێشت زیادی كردووه‌؟
بابه‌تی زیاد بوونی كێش و لاواز بوون هیچكات مه‌یكه‌ره‌وه‌ و پرسیاری له‌سه‌ر مه‌كه‌.

4-موچه‌كه‌ت چه‌نده‌؟
ئه‌م پرسیاره‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی‌ بابه‌تی تایبه‌ته‌وه‌ و ناشرین ده‌بیت له‌پێش چاوی هه‌ر كه‌سێك كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ بكه‌یت.