دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

1117 جار خوێندراوەتەوە کات09:11 بەروار08-10-2019
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

راچڵەكین ـ

وابڕیارە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بكات بە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی  هێزەكانی پێشمەرگەو فەرمانبەران.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی دووی سلێمانی بە(راچڵەكین)ی راگەیاند:"ئەمڕۆ سێشەممە 8-10-2019، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی دەكرێت."

وتیشی، وەك هەموو جارێك دابەشكردنی مووچە لە لیواكانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەو یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دەستپێدەكات.
 
وابڕیاربوو رۆژی یەكشەممە 6-10-2019، دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڵام بەبێ روونكردنەوەی هۆكارەكەی، دابەشنەكرا.