ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە

40 جار خوێندراوەتەوە کات12:46 بەروار08-10-2019
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە

راچڵەكین ـ

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژە چاكسازییەی حكومەت كە دوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكان كاری لەسەر كرد،كۆدەبێتەوە.

میادە محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە(راچڵەكین)ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 8-10-2019، كۆبوونەوەی ئەنجومەمەنی نوێنەران ئەنجام دەدرێت و باس لە دۆخی عیراق و داواكاری خۆپیشاندەران دەكرێت."

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەكرد:"فراكسیۆنی زەرد لەگەڵ داواكاری شەرعی هاوڵاتیانە، بەڵام بەشێوەیەكی ئاشتیانە."

بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەكین، فراكسیۆنە كوردستانییەكان بڕیاریانداوە بەشداری لەو دانیشتنەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بكەن.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە، خۆپیشاندان بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك لەپارێزكاكانی تری عیراقی گرتەوە كە تیایدا خۆپیشاندەران داوای دابینكردنی خزمەتگوزاری و شوێنی نیشتەجێبوون و دابینكردنی هەلی كاریان دەكرد، بەڵام خۆپیشاندانەكان توندوتیژیان لێكەوتەوە.

 بەگوێرەی دوا ئاماریش كە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە 110 كەس كوژراون و زیاتر لە 6 هەزار كەسی تریش برینداربوون.