پۆستی فەیسبوکی دایکێک پێش کوشتنی منداڵەکانی

5005 جار خوێندراوەتەوە کات04:40 بەروار08-10-2019
پۆستی فەیسبوکی دایکێک پێش کوشتنی منداڵەکانی
ڕاچڵەکین-

خانمێکی دانیشتووی بریتانیا دوو منداڵی خۆی کوشت و هەوڵی کوشتنی منداڵەکانی دیکەشی دا، چەند مانگێک پێش ئەنجامدانی ئەو تاوانانە لە فەسیبوک پۆستێکی کردبوو کە باسی لە کوشتن دەکرد.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، سارا باراسی تەمەن ٣٥  ساڵ، دانیشتووی شاری شێفیڵد لە بریتانیا، مانگێک لەمەوبەر دوو کوڕی خۆی (تریستانی تەمەن ١٣ ساڵ وبلەیکی تەمەن ١٤ ساڵ) کوشت و هەوڵی کوشتنی چوار منداڵەکەی دیکەشی دابوو.



سارا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی فەیسبوک چەند مانگێک پێش کوشتنی کوڕەکانی وتەیەکی ستێفن کینگی رۆماننوسی ناوداری ئەمریکی بڵاوکردبوویەوە کە دەڵێت، "کوشتن وەک چیپسی پەتاتە وایە، پاش تەنها دانەیەک ناتوانی بوەستیت."

پرۆسەی دادگایی کردنی سارا بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت دادگاییکردنەکەی نزیکەی مانگێکی دیکەی پێ بچێت.

Sarah Barrass (pictured) pleaded guilty of murdering Tristan and Blake Barrass


Sarah Barrass shared this sick post on her facebook wall in July of last year and less than a year later had killed two of her children