مۆنالیزا گه‌ڕێنرایه‌وه‌ شوێنی خۆی

75 جار خوێندراوەتەوە کات08:28 بەروار08-10-2019
 مۆنالیزا گه‌ڕێنرایه‌وه‌ شوێنی خۆی

ڕاچڵه‌كین-

دوای دوومانگ له‌ كاركردن و نوێكردنه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ تابلۆ و شاكاری هونه‌ری "مۆنالیزا" گه‌ڕێنرایه‌وه‌ شوێنی تایبه‌تی خۆی له‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ لۆڤه‌ر .

دوێنێ دوو شه‌ممه‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ لۆڤه‌ر به‌یانامه‌یه‌كی تایبه‌تی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ تابلۆ ناوداره‌كه‌ی‌ لیۆناردۆ داڤینشی كه‌ ساڵانه‌ به‌ ملیۆنه‌ها گه‌شتیار سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر ده‌كه‌ن بۆ بینینی گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ شوێنی خۆی دوای ئه‌وه‌ی‌ چاكسازی تیاكراوه‌ و نوێ كراوه‌ته‌وه‌ و له‌و ماوه‌یه‌شدا كه‌ ئه‌م شاكاره‌ لابراوه‌ تابلۆیه‌كی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئیتاڵی "باولۆ فیرونیزه‌" له‌ شوێنی دانراوه‌.

Image result for monalisa

پرۆسه‌ی‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م شاكاره‌ هونه‌ریه‌ بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ سه‌ردانكه‌ره‌كان باشتر ئه‌م تابلۆیه‌ ببینن و ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری له‌سه‌ر نوسراوه‌ و ڕوناكی زیاتری خراوه‌ته‌ سه‌ر جگه‌ له‌وه‌ش ڕه‌نگی ئه‌و دیواره‌ی‌ كه‌ پیایدا هه‌ڵواسراوه‌ كراوه‌ به‌ شینی كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جوانی ئه‌م كاره‌ هونه‌ریه‌ زیاتر ده‌ربكه‌وێت.

Image result for monalisa