كه‌می ڤیتامین B17 و شێرپه‌نجه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌یه‌كه‌وه‌؟

378 جار خوێندراوەتەوە کات08:56 بەروار08-10-2019
كه‌می ڤیتامین B17 و شێرپه‌نجه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌یه‌كه‌وه‌؟

ڕاچڵه‌كین-

ماوەیەكه‌ چه‌ندین ڕاپۆرتی جیاواز له‌سه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كرێت نەخۆشیەك نیە لە جیهاندا بە ناوی شێرپەنجە و ئەوەی كە هەیە بریتیه‌ لە كەمی ڤیتامین B17 ، هەروەها بۆ پاڵپشتی كردنی باسەكەشیان ناوی چەندین مامۆستاو توێژەرو پزیشك دادەنین كە بەبێ هیچ بەڵگەیەك بۆ راستی دان بە بەبابەتەكەیان بەكاریان دەهێنن، هەروەها زۆربەشیان ئەو ئارگومینتە بە كارده‌هێنن كە گوایە ووڵاتانی پیشەسازی و پیشكەوتو بۆ دەست كەوتنی داهاتی زیاتر و فرۆشتنی ئەو دەرمانانەی كە بۆ مەبەستی چارەسەری شێرپەنجە دروستكراون بانگەشەی بوونی شێرپەنجە دەكەن .


سەره‌تا بزانین ڤیتامین B17 چیە ؟

شتێك نیە بە ناوی ڤیتامین b17 بە ڵكو لەراستیدا بریتیە لە مادەیەكی ڕووەكی بە ناوی Amygdalin كە لە ناو تۆی زۆیك لە میوەكان هەیە بە تایبەتی قەیسی .

ئەی بۆ پێی ده‌ڵێن ڤیتامین B17 ؟
ناوهێنانی Amygdalin بە ڤیتامین دەگەڕێته‌وه‌ بۆ پزیشكێكی ئەمریكی بە ناوی Ernst Theodore Krebs، كە لە 50 كانی سەدەی رابردوو بانگەشەی ئەوەی ده‌كرد كەوا پێكهاتەی دەرهێنراو لە تۆویی قەیسی Amygdalin دەتوانێت بە سەركەوتویی بەكاربهێنرێت بۆ لە ناوبردنی خانە شێرپەنجەیەكان، دوای ئەم بانگەشەكردنە خۆی و كورەكەی بوونە یەكەم كەس كە بانگەشەی چارەسەركردنی شێرپەنجەیان دەكرد بە Amygdalin بۆ ئەو مەبەستەش كلینیكی چارەسەریان دانا.

دوای ئەم هەنگاوەیان حكومەت داوی بەڵگه‌ی‌ لێكردن كە ئاخۆ چۆن چارەسەری شێرپه‌نجه‌ دەكەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگە لە لایان بۆیە دكتۆر Ernst هەستا بە گۆرینی شێوازی بانگەشەكەی بۆ شتیك كە لەلای زۆربەی خەڵكی قبوڵ كراو بێت ئەویش ئەوەبوو ناوی Amygdalin نا بە ڤیتامین B17، (هەروەك چۆن هەندێك كه‌س كاری گیادەرمانی دەكەن  به‌رده‌وام باس له‌ سوده‌كانی ڕەشكەو هەنگوین ده‌كه‌ن چونكە دەزانن خەڵك سودەكانی دەزانیت)

لەو كاتەوە تا ئەمرۆ هیچ توێژینەوەیەك نەیتوانیوە بگات بەو راستیەیی كە Amygdalin چارەسەری شێرپەنجە دەكات
لەگەل هەموو ئەمانەش ئەم پێكهاتەیە لە ئێستادا لە لایەن زۆریك لە خەڵكیه‌وە بەكاردەهێنرێت چونكە بروایان وایە سوودی هەیە بۆیان و یارمەتی چارەسەركردنی شێرپەنجە دەدات بەڵام بێ ئاگان لەوەی كە زۆر خواردنی Amygdalin زیانی تەندروستی هەیە بەهۆی ئەوەی توخمی سیانیدی تیدایە كە هەندێك كات كاریگەری لاوەكی لەسەر كەسەكە دەبێت وەك (سەرئێشه‌ – سەرسووران – ڕشانەوە- تێكچونی فەرمانەكانی جگەر- دابەزینی پەستانی خوێن و لە دەست دانی هاوسەنگی ڕۆشتن )

هیچ كەسێك  بۆی نیە لە وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا Amygdalin بیفرۆشیت چونكە هیچ بەڵگه‌یەكی دڵنیاكەرەوە دەست نەخراوە لەرووی زانستیەوە كە چارەسەرەی نەخۆشی شێرپەنجە دەكات و بگرە بەكارهینانی زیاد لە پێویست زیانی تەندروستی هەیە وەك ئاماژه‌ی‌ پێدراوه‌ .

و: هێدی جه‌مال
س: https://www.cancerresearchuk.org/…/individual-ther…/laetrile
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/books/NBK65988/