توێژینه‌وه‌یه‌ك: خواردنه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ زیاد ده‌كات

46 جار خوێندراوەتەوە کات09:08 بەروار08-10-2019
توێژینه‌وه‌یه‌ك: خواردنه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ زیاد ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

شه‌ربه‌ته‌ سروشتیه‌كان و خواردنه‌وه‌ گازیه‌ بێ شه‌كره‌كان بژارده‌یه‌كی باش نین بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌تای ڕۆژه‌كه‌تی پێ ده‌ست پێ بكه‌یت، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی نوێ تیایدا هاتووه‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م دوو جۆر خواردنه‌وه‌یه‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م زیاد ده‌كات.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتوه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ سێ په‌رداخ و نیو له‌ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌دا به‌سه‌ بۆ زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ %15 و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌گاته‌ %18 ئه‌گه‌ر خواردنه‌وه‌ گازیه‌ بێ شه‌كره‌كانیش له‌گه‌ڵیدا بخورێته‌وه‌.

نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م مرۆڤ له‌كاتی لاواز بوونی په‌نكریاس له‌ ده‌ردانی ئه‌نسۆلین توشی ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ ئاستی گلوكۆزی ناو خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پزیشكه‌كان ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م دوو جۆره‌ خواردنه‌وه‌یه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و كالۆریه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵی فرێش به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت زۆر زیاتره‌ له‌و كالۆریه‌ی كه‌ له‌ میوه‌ی‌ پرته‌قاڵه‌كه‌دا هه‌یه‌ به‌ جۆرێك یه‌ك په‌رداخ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ 60 كالۆری به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت له‌ به‌رامبه‌ردا یه‌ك په‌رداخ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ 300 كالۆری به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت.