10 نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ دابه‌زینی شه‌كری خوێن

1277 جار خوێندراوەتەوە کات09:13 بەروار08-10-2019
10 نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ دابه‌زینی شه‌كری خوێن

ڕاچڵه‌كین-

نزم بوونه‌وه‌ یان به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی شه‌كری خوێن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ و له‌كاتی ڕوودانی هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت.

هه‌ركات هه‌ستت به‌م نیشانانه‌ كرد ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاستی شه‌كری خوێنت دابه‌زیوه‌ و پێویسته‌ بڕێك له‌و خۆراكانه‌ بخۆیت كه‌ شه‌كر له‌ پێكهاته‌یاندا هه‌یه‌.

1-لەرزینی لەش
2-لێدانی بەپەلەی دڵ
3-ئارەقکردنەوە
4-سەرگێژخواردن
5-هەستکردن بە بێتاقەتی
6-هەستکردن بەبرسێتی
7-لێڵبونی بینین
8-شەکەتیی
9-سەرئێشە
10-زوو هەڵچوون

هۆکارەکانی دابەزینی شەکره‌:

هۆکارە دەرەکییەکان:
هۆکارە دەرەکییەکانی دابەزینی شەکرە(خواردنی کەم، تێپەربونی ژەم، وەرگرتنی برێکی زۆر لە ئەنسۆلین، دەرمانی شەکرە).

هۆکارە ناوەکییەکان:
1-هەندێك دەرمان دەبنە هۆی دابەزینی شەکرە، وەک (کوینین).
2-لە هەندێك حاڵەتی نەخۆشی وەکو هەوکردنی جگەر و ئیش نەکردنی گورچیلە.
3-شێرپەنجە بەتایبەتی ئەو جۆرەی کە دەبێتە هۆی زیاد دەردانی ئینسۆلین لە پەنکریاسدا.
4-لەکاتی نارێکی کوێرە رژێنەکان، وەکو کەمی رژێنەکانی سەر گورچیلە.