ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ چاره‌سه‌ری چرچی ڕوخسارت تاقی بكه‌ره‌وه‌

18 جار خوێندراوەتەوە کات09:50 بەروار08-10-2019
ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ چاره‌سه‌ری چرچی ڕوخسارت تاقی بكه‌ره‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

چونه‌ ته‌مه‌ن و هۆكاری بۆماوه‌ی‌ و سیستمی خۆراكی ناته‌ندروست هۆكارن بۆ ده‌ركه‌وتنی چرچی له‌سه‌ر ڕوخسار و ناوچه‌وان، به‌ڵام پێكهاته‌ی‌ سروشتی ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ به‌كاربهێنرێت.

بۆ دروستكردنی ئه‌م ماسكه‌ ته‌نها پێویستت به‌ هه‌نگوین و ڤازلین و زه‌یتی زه‌یتوون و زه‌ردێنه‌ی‌ هێلكه‌ ده‌بێت.

دووكه‌وچك له‌ ڤازلین له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچكی مامناوه‌ند هه‌نگوین و زه‌درێنه‌ی‌ یه‌ك هێلكه‌ و یه‌ك كه‌وچكی چێشت زه‌یتی زه‌یتوون تێكه‌ڵاو بكه‌ به‌ڵام پێش تێكه‌ڵاوكردنی ئه‌م پێكهاتانه‌ باشتر وایه‌ ڤازلینه‌كه‌ بخه‌یته‌ ده‌فرێكه‌و و به‌ هه‌ڵمی ئاوی گه‌رم خاوی بكه‌یته‌وه‌ و دواتر پێكهاته‌كانی دیكه‌ی‌ له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵاوبكه‌.

ده‌توانیت ئه‌م ماسكه‌ بده‌یت له‌ ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی‌ ڕوخسارت كه‌ چرچ بووه‌ و بۆ ماوه‌ی‌ 15 خوله‌ك مه‌ساجی پێ بكه‌ و 30 خوله‌ك به‌ ڕوخسارته‌وه‌ بیهێڵه‌ره‌وه‌ و دواتر ڕوخسارت به‌ ئاو و سابوون بشۆ، بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌نجامێكی باش ده‌توانیت هه‌فته‌ی‌ چوار جار ئه‌م ماسكه‌ بۆ ڕوخسارت به‌كاربهێنیت.