بەتۆمەتی شەش جار سێکسکردن لەگەڵ کوڕەخوێندکارێکدا دەستگیرکرا

108 جار خوێندراوەتەوە کات10:34 بەروار08-10-2019
بەتۆمەتی شەش جار سێکسکردن لەگەڵ کوڕەخوێندکارێکدا دەستگیرکرا
ڕاچڵەکین-

یاریدەدەری بەڕێوبەری خوێندگایەکی دواناوەندی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تۆمەتی سێکسکردن لەگەڵ کوڕە خوێندکارێکدا دەستگیرکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، لیسا رۆتوێڵی تەمەن ٣٤ ساڵ، یاریدەدەری بەڕێوبەر لە خوێندگای دواناوەندی ستوارت کرامەر لە ویلایەتی کارۆلاینای باکور لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا بە تۆمەتی شەش جار سێکسکردن لەگەڵ کوڕە خوێندکارێکی خوار تەمەن ١٨ ساڵدا.

On Friday, a judge set Rothwell's bond at $1million during her initial court appearance

لیسا ساڵی رابردوو وەک وانەبێژێکی تایبەت وانەی بەو کوڕە وتووەتەوە و بەو شێوەیە خۆی لێ نیزک کردووەتەوە، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا شەش جار سێکسی لەگەڵدا کردووە.

جۆو رۆتوێڵ، هاوسەری لیسا، لە هەمان خوێندگا وانەبێژە و ئاگاداری ئەو روداوانە نەبووە.

هاوپۆلەکانی ئەو کوڕە پاش بیستنی دەنگۆکان هێزەکانی پۆلیسیان ئاگادارکردەوە.