ئه‌كته‌رێكی ناوداری میسر كۆچی دوایكرد

118 جار خوێندراوەتەوە کات10:37 بەروار08-10-2019
ئه‌كته‌رێكی ناوداری میسر كۆچی دوایكرد

ڕاچڵه‌كین-

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندانی میسر و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان دوای ئاشكرا بوونی هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌كته‌ری ناوداری میسر "ته‌لعه‌ت زه‌كه‌ریا" خه‌مباری و پرسه‌ی‌ خۆیان له‌ڕێی هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كانیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی میسر ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا له‌ دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له‌ شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ كۆچی دوایكردوه‌.

زه‌كه‌ریا له‌ چه‌ندین فیلم و درامادا ڕۆڵی بینیوه‌ و خاوه‌نی ناوبانگێكی باش بووه‌ له‌ میسر و وڵاتانی عه‌ره‌بی و له‌ دیارترین ئه‌و فیلمانه‌ی‌ به‌ژداری تیادا كردوه‌ " "طباخ الریس" و "الفیل فی المندیل" بوه‌.