مێسی خەڵاتێکی گرانبەها وەردەگرێت

289 جار خوێندراوەتەوە کات11:16 بەروار08-10-2019
مێسی خەڵاتێکی گرانبەها وەردەگرێت


بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی  ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە، لەم مانگەدا شەشەم خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونیی وەردەگرێت.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کەوا مێسی لە ١٦ی ئەم مانگە خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونیی پێدەبەخشرێت.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە کەوا مێسی بە وەرگرتنی ئەو پێڵاوە، دەبێتە شەشەم خەڵاتی، کە ئەمەش بەهۆی بوونی بە گۆڵکاری خولی ئەوروپاوەیە لە وەرزی رابردوو کە توانی 36 گۆڵ تۆماربکات.