بە ڤیدیۆ.. ساتی گەشتنی بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەر بە وڵاتی ئیسپانیا

473 جار خوێندراوەتەوە کات11:12 بەروار08-10-2019
بە ڤیدیۆ.. ساتی گەشتنی بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەر بە وڵاتی ئیسپانیا
ڕاچڵەکین-

ڤیدیۆیەک بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە ئەو ساتە پیشان دەدات بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەری جەزائیری دەگاتە کەنارێکی وڵاتی ئیسپانیا.

ڤیدیۆکەدا، کە لە پێگەی دەیلی مەیڵەوە وەرگیراوە، سەرلەبەیانی یەکشەممەی رابردوو لە کەناری (ئێل زاپیلۆ) لە باشوری وڵاتی ئیسپانیا تۆمارکراوە و پیشانی دەدات چۆن ١٨ کۆچبەری جەزائیری بە بەلەم دێنە ناو سنوری ئەو وڵاتەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دیارە کە کۆچبەرەکان خۆشی و شادی خۆیان دەردەبڕن و هەر یەکەیان بە ئاڕاستەیەکدا رادەکەن، دانیشتوانانی ئەو ناوچەیەش لە ترسدا لەو کەنارە دووردەکەونەوە.

بە پێی زانیارییەکان، ١٢ کەسیان لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراون و شەشەکەی دیکە هەڵهاتون.

بە پێی ئامارە فەرمییەکان، زیاد لە ١٥ هەزار کۆچبەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە هاتوونەتە ناو سنوری ئیسپانیاوە.