لاڤرۆڤ داوا گفتوگۆی نێوان كوردانی رۆژئاواو سوریا دەكات

50 جار خوێندراوەتەوە کات01:15 بەروار09-10-2019
لاڤرۆڤ داوا گفتوگۆی نێوان كوردانی رۆژئاواو سوریا دەكات

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی رووسیا، داوا دەكات، ئەنقەرە، دیمەشق و كور بۆ چارەسەری كێشەی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، گفتوگۆ بكەن.

سێرگی لاڤرۆڤ، ئەمڕۆ چوارشەممە 9-10-2019 لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدژی تووندوتیژین لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا و، لەگەڵ ئەوەدان كورد بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆخە، لەگەڵ دیمەشق دەست بە گفتوگۆ بكات.

وتیشی، هیوادارین توركیا خۆی لەو كارانە بە دوور بگرێت، كە دەبنە هۆی درووستكردنی ئاستەنگ بۆ بەدیهێنانی چارەسەری ئاشتیی لە سووریا.

سوپای توركیا بە هاوكاری چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لەرۆژئاوای كوردستان، بەتایبەت دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سنووری ئەو ناوچانە.

لەلایەن خۆشییەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) جەختلەوەدەكات كەبەهەموو شێوەیەك ئامادەن رووبەڕووی سوپای توركیاو هاوپەیمانەكانی ببنەوە، ئەگەر هاتوو سنووری دەسەڵاتی ئەوانیان بەزاندو هێرشیان ئەنجامدا.