شاڵاوی عەلی عەسكەری: هیچ شتێك ناڵێم

579 جار خوێندراوەتەوە کات02:44 بەروار09-10-2019
شاڵاوی عەلی عەسكەری: هیچ شتێك ناڵێم
راچڵەكین-

لەبەشێك لە میدیا ناوخۆییەكان، دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كراوە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی.

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەو بارەیەوە بە (راچڵەكین)ی راگەیاند"هیچ شتێكم نییە رایبگەیەنم، هەرشتێك هەبێت بە فەرمی رایدەگەیەنم".

(راچڵەكین) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە كرد و وتی:"هیچ شتێك ناڵێم، وتەبێژی فەرمی یەكێتی لێدوان لەو بارەیەوە دەدات و دەتوانن لەو بپرسن."