ئەردۆغان و پوتین پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

11 جار خوێندراوەتەوە کات04:16 بەروار09-10-2019
ئەردۆغان و پوتین پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
راچڵەكین ـ

سەركۆماری توركیا، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا رووسییەكەیدا، بارودۆخی باكوری رۆژهەڵاتی سوریایان تاوتوێكرد. 

فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند:" لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەكردووە ئەو‌ ئۆپەراسیۆنە سەربازیەی بەنیازن لە خۆرهەڵاتی فورات ئەنجامی بدەن، هاوكار دەبێت لە بەرقەراربوونی سەقامگیری و ئاشتی لە سووریا و رێگە لەبەردەم پرۆسەی سیاسیی سووریادا دەكاتەوە."

ئاماژە بەوەشكراوە:"ئەردۆغان جەختی لەوەكردووە، پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەكانی گەلی سووریا بە لای توركیاوە كارێكی بنەڕەتییە، هاوكات باسی لەوە كردووە كە توركیا ستایشی هەوڵی بنیاتنەرانەی رووسیا دەكات لەو بارەیەوە."

كەلەئێستادا سوپای توركیا بە هاوكاری چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لەرۆژئاوای كوردستان، بەتایبەت دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سنووری ئەو ناوچانە.

لەلایەن خۆشییەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) جەختلەوەدەكات كەبەهەموو شێوەیەك ئامادەن رووبەڕووی سوپای توركیاو هاوپەیمانەكانی ببنەوە، ئەگەر هاتوو سنووری دەسەڵاتی ئەوانیان بەزاندو هێرشیان ئەنجامدا.