ئەردۆغان : ئۆپراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات دەستیپێكرد

63 جار خوێندراوەتەوە کات04:21 بەروار09-10-2019
ئەردۆغان : ئۆپراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات دەستیپێكرد

راچڵەكین ـ

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان راگه‌یاند.

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند ''لە رێی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتییەوە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەپارێزرێت و تەواوی گەلی ناوچەکە لە چنگی تیرۆر رزگار دەکەین''.

ئه‌ردۆغان: "له‌ رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی-ه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان له‌ناوده‌به‌ین".

ئەردۆغان: ''لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-یەوە لەو ناوچە ئارامەی دروستی دەکەین تیایدا پەنابەرانی سووریا دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان".

سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ توركیا راشیگه‌یاند ''ناوچەوانی هەموو ئەو سەربازە قارەمانانە ماچ دەکەم کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن، هیوای مەوفەق بوون بۆ هەموویان و ئەوانەیش دەخوازم لە یەکە ناوخۆییەکانی ناوچەکە کە پشتگیریان دەکەن''.

هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان له‌كاتێكدایه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌مریكا هێزه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان كشانده‌وه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هێرشی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانی‌ سوریا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان.