ئاواره‌ بوونی به‌ كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی گرێ سپی ده‌ستیپێكرد

170 جار خوێندراوەتەوە کات04:56 بەروار09-10-2019
ئاواره‌ بوونی به‌ كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی گرێ سپی ده‌ستیپێكرد
راچڵه‌كین

دوای‌ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان، ئاواره‌بوونی به‌ كۆمه‌ڵی كوردان له‌ شارۆچكه‌ی كرێ سپی ده‌ستیپێكرد.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكرد.

ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی‌ سوریای دیموكراتی‌ ده‌ستیپێكرد.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتی‌، له‌ بانگه‌وازێكدا داوا له‌ ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان رابگرێت.