باربییە راستەقینەکە وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

45 جار خوێندراوەتەوە کات06:02 بەروار09-10-2019
باربییە راستەقینەکە وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە
راچڵەکین- 

خانمێکی ئەمریکی کە بەهۆی روخسارییەوە بە "باربی راستەقینە" ناودارە وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە پێیان وایە بەهۆی نەشتەرگەری جوانکارییەوە روخساری بەو شێوەیەی لێ هاتووە.

بە پێی هەواڵێکی دەیلی مەیڵ، مارسێلا ئیلیسیاسی دانیشتووی شاری لۆس ئینجلس لە ئەمریکا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهۆی روخسار و لەشولارییەوە زۆرجار بە "پلاستیک" و "دروستکراو" ناودەبرێت، بەڵام مارسێلا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرگیز نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام نەداوە.

مارسێلا روونیکردنەوە کە تەنها بۆتۆکس و فیلەری بەکارهێناوە پەنای نەبردووەتە بەر نەشتەرگەری، ئاماژەشی بەوەدا کە تەنها بە ماکیاژ و قژی دەستکرد لە ماوەی ٤٠ خولەکدا دەتوانێت خۆی بگۆڕێت بۆ باربی.

مارسێلا لەدایکبووی شاری بوێنۆس ئایرێسی پایتەختی ئەرجەنتینە و لە شاری لۆس ئینجلس یەکێکە لە دەرهێنەرەکانی پرۆگرامی Plastics of Hollywood. 

Afraid: The mom-of-one is regularly called 'plastic', but she insists she has never had plastic surgery to achieve her look

Teenager: Marcela started her transformation into Barbie, right, even before puberty, left, as she began stuffing her bra and butt to look more curvy

Accepted: Marcela lives in California, and she said people in Hollywood are very receptive to her look

Barbie Dream House: The Argentina-born real estate investor pictured at home with her dogs in California

It's dollar Barbie! Marcela pictured at a recent party in Hollywood in a money-inspired outfit