لیندسی گراهام: واده‌كه‌م ئه‌ردۆغان باجێكی گه‌وره‌ بدات

951 جار خوێندراوەتەوە کات06:18 بەروار09-10-2019
لیندسی گراهام: واده‌كه‌م ئه‌ردۆغان باجێكی گه‌وره‌ بدات

راچڵه‌كین

لیندسی گراهام، سیناتۆری‌ كۆمارییه‌كان و یه‌كێك له‌لایه‌ن سه‌رسه‌خته‌كانی‌ تره‌مپ، ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ گوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، واده‌كات ئه‌ردۆغان باجه‌كه‌ی بدات.

لیدنسی گراهام له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت، سه‌ركردایه‌تی هه‌وڵێك ده‌كات له‌ كۆنگرێس تاوه‌كو ئه‌ردۆغان باجی كرده‌وه‌كان به‌ قورسی بدات.

ئه‌و سیناتۆره‌ كۆمارییه‌ نوسیویه‌تی، ئەگەر ئەو هەواڵانە ڕاستبن تورکیا چووەتە ناوە باکوری سوریا، ئەوا کارەسات بەڕێوەیە.

ده‌شڵێت، نوێژ و نزامان بۆ هاوپەیمانە کوردەکانمان ئەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بەبێ شەرمانە پشتی لێکردن. ئەم هەنگاوەی تورکیا سەرهەڵدانەوەی داعشی لێدەکەوێتەوە.

گراهام ده‌شڵێت، لە کۆنگرێس هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی ئەردۆغان باجێکی گەورە بدات.

ئه‌و سیناتۆره‌ رایگه‌یاندووه‌، داوا لە سه‌رۆك ترامپ دەکەم هەڵوێستی بگوڕێت چونکە هێشتا کات ماوە بۆ گەڕاندنەوە بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام کە سوودی هەبوو.

ئه‌م وتانه‌ی گراهام دوای‌ ئه‌وه‌دێت، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكرد.