هه‌سه‌ده‌ شه‌ش موشه‌كی ئاڕاسته‌ی توركیا كرد

4720 جار خوێندراوەتەوە کات06:31 بەروار09-10-2019
هه‌سه‌ده‌ شه‌ش موشه‌كی ئاڕاسته‌ی توركیا كرد

راچڵه‌كین

له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان، هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتی‌ شه‌ش موشه‌كیان ئاڕاسته‌ی شارۆچكه‌ی نسێبین كرد.

به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، له‌ قامیشلۆوه‌، شه‌ش موشه‌ك ئاڕاسته‌ی خاكی توركیا كراون و له‌ ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی نسێبین كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ هێرشی سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكرد و چه‌ندین ناوچه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ و تۆپخانه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆردومانكران.