پرسه‌ی سه‌رتاسه‌ری له‌ عیراق راگه‌یه‌ندرا

7309 جار خوێندراوەتەوە کات07:56 بەروار09-10-2019
 پرسه‌ی سه‌رتاسه‌ری له‌ عیراق راگه‌یه‌ندرا

راچڵه‌كین 

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، پرسه‌ی سه‌ره‌تاسه‌ری له‌ عیراق راگه‌یاند، وه‌ك هاوخه‌میه‌ك بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاندووه‌، كه‌ پرسه‌ی گشتی بۆ ماوه‌ی‌ سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ پرسه‌ی گشتی له‌ عیراق وه‌ك هاوخه‌مییه‌ك ده‌بێت بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی‌ عیراق.

سه‌ره‌تایی ئه‌م مانگه‌ خۆپیشاندانی سه‌ره‌تاسه‌ری له‌ به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عیراق ده‌ستیپێكرد و به‌وهۆییه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س كوژراون و هه‌زاران كه‌سی تریش برینداربوون.