كارداشیان ئاره‌زوو ده‌كات نانێكی ئێواره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه‌ بخوات

168 جار خوێندراوەتەوە کات07:54 بەروار09-10-2019
كارداشیان ئاره‌زوو ده‌كات نانێكی ئێواره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه‌ بخوات

ڕاچڵه‌كین-

ئه‌ستێره‌ی‌ ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان"چالاكوانی سویدی تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وا "گریتا تۆنبێری"  به‌ كه‌سێكی ئازا و سه‌رسوڕهێنه‌ر وه‌سف ده‌كات .

كارداشیانی ته‌مه‌ن 38 ساڵ ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات ژه‌مێكی ئێواره‌ له‌گه‌ڵ تۆنبیری بخوات و ده‌ڵێت" ئه‌م كچۆڵه‌یه‌ زۆر ئازا و به‌هێزه‌ و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ بتوانێت ڕوبه‌ڕووی ئه‌و گه‌ورانه‌ ببێته‌وه‌ كه‌ ترس له‌ دڵدا دروست ده‌كه‌ن و ئێمه‌و پێویستمان به‌ كه‌سانێكی كراوه‌ی‌ وه‌ك گریتا هه‌یه‌ "

له‌ كۆنگره‌ی‌ جیهانی بۆ ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری كه‌ له‌ یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا سازكرا كارداشیان گۆڕانكاری كه‌شو هه‌وای به‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ و مه‌ترسیدار وه‌سف كردوه‌ و باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ئاره‌زوو ده‌كات له‌گه‌ڵ دایك و باوكی تؤنبيری قسه‌ بكات و به‌ژداری بیرۆكه‌كانی كچه‌كه‌یان بكات چونكه‌ كه‌سێكی به‌ناوبانگه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.