تره‌مپ هه‌ڵوێستی خۆی‌ له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان راگه‌یاند

2128 جار خوێندراوەتەوە کات08:20 بەروار09-10-2019
تره‌مپ هه‌ڵوێستی خۆی‌ له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان راگه‌یاند

راچڵه‌كین

سه‌رۆكی‌ ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، هه‌ڵوێستی خۆی‌ له‌باره‌ی‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواوی‌ كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئه‌مریكا پاڵپشتی هێرشه‌كه‌ ناكات.

دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مریكا پشتیوانی‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر سوریا ناكات و بۆ توركیامان رونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و پۆپه‌راسیۆنه‌ بیرۆكه‌یه‌كی خراپه‌.

تره‌مپ راشیگه‌یاندووه‌، توركیا كه‌ ئه‌ندامی ناتۆیه‌، سوریای داگیركردووه‌، هه‌ر كاتی خۆی‌ كه‌ هاتمه‌ نێو سیاسه‌ته‌وه‌ رامگه‌یاند كه‌ دژی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و شه‌ڕه‌م.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی‌ توركیا ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكرد.