شاجوان ئه‌ڵقه‌كه‌ی‌ پاشای فرۆشت

380 جار خوێندراوەتەوە کات08:24 بەروار09-10-2019
شاجوان ئه‌ڵقه‌كه‌ی‌ پاشای فرۆشت

ڕاچڵه‌كین-

ئۆكسانا فۆفۆدینا هاوسه‌ری پێشووی پاشای پێشووی مالیزیا محه‌مه‌دی پێنجهه‌م له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گۆڤاری "ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی ئاشكرای كردوه‌ كه‌ ئه‌ڵقه‌ی‌ هاوسه‌رگیریه‌ شاهانه‌كه‌ی‌ به‌ نرخێكی كه‌م فرۆشتۆته‌وه‌.

ئۆكسانا شاجوانی مۆسكۆ بۆ ساڵی 2015 ئاشكرای كردوه‌ كه‌ ناچار بووه‌ ئه‌ڵقه‌ی‌ هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی‌ بفرۆشێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی‌ بدات له‌ سویسرا ئه‌و كاته‌ی‌ منداڵی بووه‌.

ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت" ناتوانم ئه‌و نرخه‌ بڵێم كه‌ ئه‌ڵقه‌كه‌م پێ فرۆشتوه‌ به‌ڵام سێ هێنده‌ كه‌متر له‌ نرخی ڕاسته‌قینه‌ی‌ فرۆشتومه‌ و نرخی ڕاسته‌قینه‌ی‌ زیاتر له‌ 16 ملیۆن ڕۆبڵ بووه‌"

فۆیفۆدینا پێشتر ئاشكرای كردوه‌ كه‌ له‌ مانگی چوارهه‌می دووگیانیه‌كه‌یدا بووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ هه‌واڵی جیابونه‌وه‌كه‌ی‌ بینیوه‌ و هیچ كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ته‌ڵاق نامه‌كه‌ی‌ نه‌گه‌یاندوه‌ به‌ ده‌ستی.

مانگی 11 ی 2018 شاجوانی پێشووی مۆسكۆ و سوڵتان محه‌مه‌دی پێنجه‌م هاوسه‌رگیریان كرد و مانگی 4 ی 2019 ئۆكسانا بۆته‌ ئیسلام و ناوی خۆی ناوه‌ ڕێحانه‌ ودوای یه‌ك مانگ و نیو له‌ هاوسه‌رگیریه‌ شاهانه‌كه‌یان پاشا ده‌ست به‌رداری پۆستی شاهانه‌ بوو.