ڤیدیۆ: له‌ عێراق بازرگانی سێكسی به‌ ئافره‌تان ده‌كرێت

1305 جار خوێندراوەتەوە کات08:32 بەروار09-10-2019
ڤیدیۆ: له‌ عێراق بازرگانی سێكسی به‌ ئافره‌تان ده‌كرێت

ڕاچڵه‌كین-

ڕاپۆرتێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت كه‌ناڵیBBC عه‌ره‌بی ئاماده‌ی‌ كردوه‌ تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی سه‌ردانی ئه‌و ئۆفیسه‌ تایبه‌تانه‌ی‌ هاوسه‌رگیری كراوه‌ كه‌ هاوسه‌رگیری نهێنی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت و به‌شێك له‌وانه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كورته‌ و ته‌نانه‌ت چه‌ند كاتژمێرێكه‌ و ته‌نها بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌ په‌یوه‌ندی سێكسیه‌.

ئه‌وه‌ی‌ جێی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها ئافره‌تان به‌ژداری ئه‌م كاره‌ نین، به‌ڵكو كچانی منداڵی ته‌مه‌ن 9 ساڵانیشی تیادا بونه‌ته‌ قوربانی و پیاوان ڕوپۆشێكی دینی بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م ده‌ستدرێژیه‌ سێكسیه‌ بۆ سه‌ر منداڵان به‌كارده‌هێنن له‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌دا.

هه‌ندێك له‌ پیاوانی ئاینی له‌ به‌رامبه‌ر بڕێك له‌ پاره‌ سنوره‌كانی دین و یاسا تێده‌په‌ڕێنن و گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری كاتی و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نوسن و زۆركات منداڵان قوربانی ئه‌م بابه‌ته‌ن، ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ پێی ده‌وترێت"موتعه‌" و له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی‌ خێزانه‌ .

یه‌كێك له‌و پیاوانه‌ی‌ ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ ڕێكده‌خات به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی وێنه‌ی‌ گیراوه‌ و ڕۆژنامه‌نوسێكی پیاو وا خۆی ده‌رده‌خات كه‌ ده‌یه‌وێت كچێكی 13 ساڵانی بۆ بدۆزێته‌وه‌ و ئه‌ویش له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌ڵێت" بۆت په‌یا ده‌كه‌م به‌ڵام نابێت په‌رده‌ی‌ كچێنی بدڕێنیت و ته‌نها ده‌توانیت ده‌ست بۆ جه‌سته‌ی‌ ببه‌یت و چی دیكه‌ت ده‌وێت له‌گه‌ڵی بكه‌"

پیاوێكی دیكه‌ی‌ ئاینی ده‌ڵێت "هاوسه‌رگیری موتعه‌ له‌گه‌ڵ منداڵێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نابێت به‌ڵام به‌مه‌رجێك سێكس نه‌كرێت"

ئه‌م جۆره‌ یاسایه‌ ته‌نها له‌ نه‌ریتی مه‌زهه‌بی شیعه‌دا هه‌یه‌ و له‌ ئێرانیش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌ ڕووی له‌ زیاد بوون كردووه‌.